به‌پێی ڕاپۆڕتی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی نووسینگه‌ی سنه، له ڕاستای په‌ره‌سه‌ندن به كولتووری ژینگه‌پارێزی، به هه‌وڵ و تێكۆشان و به‌رنامه‌ڕێژی جیگریی كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تی سنه، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، به ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌س له به‌رپرسانی سنه و كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاح له شاری سنه، ڕێژه‌ی ١٠٠ نه‌مام له به‌رزاییه‌كانی ئاویه‌ر (خدری زینده)ی سنه چه‌قێندرا.
له‌و به‌رنامه‌ی نهمامچاندنهدا، به‌رپرسانی نووسینگه‌ی سنه وێڕای سپاس له ئه‌ندامان و مناڵه‌كانیان، بۆ به‌شداری له‌و كاره خێرخوازانه، جه‌ختییان له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ژینگه كرد و داوایان له ته‌واوی ئاماده‌بووان كرد كه له‌و بوڕاهدا ڕاوه‌ستاو و تێكۆشه‌ر بن.
بۆچوونه‌کان